كۆمپانیای فاست لینك

ئێمه فاست لينك هاتینه‌ بازاڕه‌كانى كوردستان وه‌كو تەکنەلۆژیای تازه‌ و سه‌رده‌میانه‌ به‌ شێوازى Operator 4G LTE كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق تازه‌یه‌ و له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیشدا شێوازى زۆر ده‌گمه‌نه‌ .
ئه‌م كۆمپانیایه‌ سه‌ر به‌ كه‌رتى تایبه‌ته‌ و له‌ لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش كارگێڕى ده‌كرێت، كه‌ هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان بكه‌ن به‌ پشت به‌ستن به‌ تەکنەلۆژیای هاوچه‌رخ(4G LTE) ، هه‌روه‌ها‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز.
ئامانجى سه‌ره‌كى فاست لينك ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ناوى فاست لینك بكاته‌ پێشه‌نگ و باشترین خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پێشكه‌ش بكات و باشترین تەکنەلۆژیای سه‌رده‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بخاته‌ گه‌ڕ تاوه‌كو خواستى خوازیارانى هاوبه‌ش دابین بكات به‌ ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوو.

 

بۆچی فاست لینک ؟

له‌ هه‌ر كوێ بیت ، ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ئاستبه‌رزانه‌ت بۆ دابین ده‌كرێت به‌ تازه‌ترین تەکنەلۆژیا.
له‌گه‌ڵ ئامێری مای فای “MiFi” كه‌ تایبه‌ تمه‌ندی وای فای “Wi-Fi” هه‌یه‌ ده‌توانى سودمه‌ند بیت له‌ خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌هه‌ر شوێنێك بیت و‌ هه‌ر كاتێك بته‌وێت – خواستت بۆ جێبه‌جێ ده‌كات .