پەیامی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن
كاوه جنید
ئێمه له فاست لينك خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین و شانازی ده‌كه‌ین كه
توانیمان ته‌كنه‌لۆژیای 4G
LTEبهێنينه كوردستان له سالي 2013, وئه‌مه‌ش دياريهكى ده‌گمه‌نه له
عێراق و ناوچه‌كه.
ستراتیجیه‌تی ئێمه بريتيه له دڵنیاكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له
دابینكردنى باشترین ئامرازى په‌یوه‌ندى (ئینته‌رنێت). به پێى ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان ئینته‌رنێت به‌شێكه له مافه‌كانى مرۆڤ ، وه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه
ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كوردستان سودمه‌ند بن له باشترین و خێراترین ئینته‌رنێت
له ڕێگاى باشترین ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ كه
تاكو ئێستا ته‌نها له هه‌ندێك وڵاتانى پێشكه‌وتودا به‌كارهاتووه.
پێمان وایه كه له ڕێگاى به‌گه‌رخستن و دابینكردنى پێشكه‌وتوترین
ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌توانین به‌شدارێكى كارا بین له بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوری
كوردستان وه هه‌روه‌ها به دابینكردنى خزمه‌تگوزارى 4G LTEپێمان
وایه كه كاره‌كان ئاسانتر و كارا تر ده‌بن.
پاش خستنه بازارى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو،
وه به‌ستنه‌وه‌ى عێراق و گشت ناوچه‌كانى دنیا به یه‌كه‌وه، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه
ده‌رده‌خه‌ن كه ئێستا ده‌توانین به ڕ‌ونى هه‌ست به‌وه بكه‌ین و ئاسوده ببین كه
خزمه‌تێكى گه‌وره‌مان گه‌یاندوه به هاونیشتمانیان.
من لێره‌دا به ناوى خۆم و گشت فه‌رمانبه‌رانى فاست لینك به گه‌رمى
سوپاسى بێ پایانى به‌شداربوانمان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاسى بێ پایانمان بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه پاڵپشتمان بون له دابینكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى سه‌رده‌م كه
ناسراوه به 4G LTE.