پەیامی سەرۆکی جێبەجێکار

ئه‌رده‌لان عثمان

ئه‌رده‌لان عثمان سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گروپى ڕیجنال تيلیكۆمه‌، كه‌ كۆمپانیاى فاست لینك به‌شێكه‌ له‌م گروپه‌. فاست لینك یه‌كه‌مین دابینكه‌رى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێته‌ له‌ ڕووی خێرایی و كواڵێتیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌كارهێنانى باشترین و پێشكه‌وتوترین سیسته‌مه‌وه‌ كه‌ ناسراوه‌ به 4G LTE فاست لینك له‌ ساڵى 2013 دامه‌زراوه‌ وه‌ك كۆمپانیاى په‌یوه‌ندى كه‌‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا په‌ره‌ى سه‌ند له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ى كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى كۆمپانیا بریتی بوه‌‌ له‌ دابینكردنى باشترین و خێراترین خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت كه‌ تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتودا به‌كارهاتوه‌. گرنگیدان به‌ خێرایی له‌ لایه‌ن فاست لینكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه‌ بۆ دانانى دروشمى فاست لینك كه‌ بریتیه‌ له‌ تۆ خێراترینى.
به‌ڕێز ئه‌رده‌لان عثمان له‌ سالى 2008 وه‌ له‌ گروپه‌كه‌دا كارده‌كات، وه‌ له‌ پاش به‌گه‌ڕ خستنى خزمه‌تگوزارى فاست لینك له‌ ساڵى 2013، به‌ڕێز ئه‌رده‌لان عثمان پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى گروپى پێ به‌خشرا. هه‌ر له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا توانى ئاستى به‌كارهێنه‌رانى فاست لینك به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 200٪ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ گرنگترین ئامانجه‌كانى به‌ڕێز ئه‌رده‌لان عثمان بریتیه‌ له‌ پۆلێن كردنى به‌كارهێنه‌رانى خزمه‌تگوزارى فاست لینك ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى و باشترین پلان به‌ پێى گروپه‌كان. بۆ نمونه‌ هه‌ر وه‌ك دابینكردنى ئۆفه‌رى تایبه‌ت به‌ خێزان كه‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م ئۆفه‌ره‌وه‌ دایكان و باوكان ده‌توانن دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ منداڵه‌كانیان له‌كاتى به‌كار هێنانى خزمه‌تگوزارى فاست لینك. چونكه‌ ئه‌م ئۆفه‌ره‌ ڕێگا نادات به‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ر وێبسایتێكى نا ته‌ندروست كه‌ زیان به‌ منداڵان بگه‌یه‌نێت.
یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى دیكه‌ى به‌ڕێز ئه‌رده‌لان عثمان بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت به‌ گشت ناوچه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى گشت تاكێك سودمه‌ند بن له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ناوازه‌یه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فاست لینك توانیویه‌تى له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته‌ به‌ شێكى زۆرى كوردستان.
به‌ڕێز ئه‌رده‌لان عثمان ده‌رچوى زانكۆى دى پیكاردى جولیس ڤێرنێیه‌ وه‌ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ی ماجستێره‌ له‌ به‌شى كارگێرى و كاردا كه‌ له‌ ساڵى 2011 ئه‌م بروانامه‌یه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ بێجگه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانى هه‌ندێك بڕوانامه‌ی تر له‌ شوێنى جیاوازدا. وه‌ خاوه‌نى ئه‌زمونى كاركردنه‌ له‌ بوارى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندندا بۆ ماوه‌ى 10ساڵ. هه‌روه‌ك له‌ سه‌ره‌تاكانى كاركردنیدا كارى بۆ هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكانى ترى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن له‌ ناوچه‌كه‌دا كردوه‌‌. له‌ سه‌ره‌تاكانى كاركردنیدا له‌ به‌شه‌ى تیجاری بووه‌، وه‌ هه‌ر له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پۆستى باڵاى وه‌رگرتوه‌ تا گه‌یشتۆته پۆستى سه‌رۆكى جێبه‌جێكار.